له درێژه‌ی كار و چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 8/1/2023 سەردانێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ كتێبخانه‌ی گشتی زانكۆ، به سه‌رپه‌رشتی بەڕێز م. احمد بابكر ئەنجامدرا.
مه‌به‌ست له‌م چالاكیه زانستییه ئاشناكردنی قوتابیانه به كتبێخانهی زانكۆ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار گرنگی و رۆڵی كتێب له پێگه‌یاندنی قوتابی و دروستكردنی كه‌سایه‌تی سه‌ركه‌وتوو خرایه روو.
قوتابیان له لایه‌ن ستافی كتێبخانه‌ی زانكۆ به‌ڕێز م.عبدالقادر ئەمیر پێشوازی و به‌خێرهاتن كران، دواتر به‌ڕێزیان به ووردی رێنمایی پێویستی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی قوتابی له كتێبخانه‌دا ڕوون كرده‌وه، پاشان به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتنی قوتابی له‌سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كتێبخانه‌ی زانكۆ، كه ئەویش بریتی بوو له دوو شێواز، یەكەمیان قوتابی ده‌توانێت له كتێبخانه كتێب بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژینگه‌یه‌كی له‌بار و هێمن ره‌خساوه بۆیان، و دووەمیان قوتابی ده‌توانێت كتێب وه‌ربگرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌لای بمێنێته‌وه. پاشان قوتابیان به‌ناو كتێبخانه‌كه‌دا گه‌ڕان و گفتوگۆی زانستی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ستافی كتێبخانه ئه‌نجامدرا.