ئالەنگارییەکانی بەردەم زمانی کوردی

لەڕۆژی زمانی کوردیدا لە ئامەدی باکوری کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2022/5/16 سمینارێک لەسەر (ئاڵەنگاریەکانی بەردەم زمانی کوردی) بەڕێوەچوو، کەتیایدا(م.موحەممەد قۆڵمارفی ) مامۆستا لەزانکۆی لوبنای فەڕەنسی بەشداری تێداکرد. شایەنی باسە، ئەم چالاکییە لەلایەن ڕێکخراوی (سی ئێن کەی) ڕێکخرابوو کە هەریەکە لە دکتۆر موحسین دۆسکی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان و مامۆستا موحەممەد مالمیسی ئاماژەیان بەکێشەو ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی کردو کۆمەڵێک ڕێگاچارەیان خستەڕوو. شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر لەڕۆشنبیرو نووسەری هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون و سەرنج و پێشنیاری بەشداربووان بابەتەکەی دەوڵەمەندکردو خەمخۆرانە ئاماژەیان بەکۆمەڵێک خاڵی گرنگ کرد. هەروەها بەپەرۆشەوە باس لە بەرەو پێشچوونی زمانی کوردی کرا کە لەئایندەدا ببێتە یەکێک لەزمانە کاریگەرەکانی نێو زمانەکانی تر.