بەبۆنەی (٨) ی مارس ڕۆژی جیھانی ئافرەتان ، زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی سازدەکات

ب

بە ئامەدەبوونی سەرۆکی زانکۆ (پ. ی. د. ئەمین صالح) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و کارگێری (پ. ی. د. عمر نورەدینی) و ڕاگر و سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و بەشێک لە مامۆستایان ، ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە قوتابیە کچە پێشەنگ و یەکەمەکان لە سەر ئاستی گشت کۆلێژەکان بەڕێوەچوو. لە بڕگەی دووەمی ڕێوڕەسەمەکەدا بەڕێز( مامۆستا ئاری ڕەفیق ) بابەتێکی بەپێزی لەسەر پەیامەکانی داتاکانی توندوتیژی لەهەرێمی کوردستان پێشکەش لە کۆتایی ڕێورەسمەکەدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێز (ئاری ڕەفیق)