سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی پێشوازیان لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد

ئەمڕۆ ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتێ زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی (پ.ی.د. ئەمین صالح) سەرۆکی زانکۆ و (پ.ی.د. عمر نورەدینی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و کارگێری پێشوازیان لە سکرتێر و جێگری سکێرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت کرد بە مەبەستێ پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکی زانکۆ بە بۆنەی دەست بەکاربوونی و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
ھاوکات سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی کردنی سکرتێری یەکێتی مامۆستایان وە جەختیان لەسەر پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەردو دامەزراوەکە کردەوە بۆ زیاتر بەرەوپێش چوونی بواری ئەکادیمی و زانستی