زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی پێشوازی كرد لە قوتابیانی ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی

زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی پێشوازی كرد لە قوتابیانی 12ی زانستی ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی
لەمیانەی سەردانەكەدا ستافی زانكۆ سیمینارێكیان پێشكەش بە قوتابیان كرد بۆ زیاتر ئاشنابوون بە كۆلێژەكان و هەڵبژاردنی دروست سەبارەت بەو بەشەی كە تێیدا دەخوێنن لە داهاتوودا، هەروەها قوتابیانیان ئاشناكرد بە گشت كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی
لە كۆتاییدا، قوتابیانی ڕانیەی ناحكومی خۆشحاڵبوونی خۆیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینیان پێشكەش بە زانكۆكەمان كرد.