زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی پێشوازی كرد لە قوتابیانی 12ی زانستی ئامادەیی ڕانیەی ناحكومی
لەمیانەی سەردانەكەدا ستافی زانكۆ سیمینارێكیان پێشكەش بە قوتابیان كرد بۆ زیاتر ئاشنابوون بە كۆلێژەكان و هەڵبژاردنی دروست سەبارەت بەو بەشەی كە تێیدا دەخوێنن لە داهاتوودا، هەروەها قوتابیانیان ئاشناكرد بە گشت كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی
لە كۆتاییدا، قوتابیانی ڕانیەی ناحكومی خۆشحاڵبوونی خۆیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینیان پێشكەش بە زانكۆكەمان كرد.
