شاندێكی زانكۆی نۆولج سەردانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسییان كرد

ئەمرۆ (چوارشەممە) ڕێکەوتی (١٧/١١/٢٠٢١) شاندێكی زانكۆی نۆولج بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.ی.د. کیهان زرار غفور) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامیەتی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژەکان و بەشێک لە سەرۆک بەشەکانی زانکۆی نۆولج سەردانی زانکۆیان کرد و لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د.ئەمین صالح محمد) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز ( د.ڕامیار ڕزگار احمد) پێشوازیان لێكرا.
مەبەست لەسەردانەکە بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی زانکۆمان و ئەنجام دانی کار و پڕۆژەی زانستی هاوبەش.