شاندێكی فەڕەنسی سەردانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسیان كرد

شاندێکی فەرەنسی کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە
خاتوو (Agnès IDE BANIPAL Director of French Institute in Erbil) و خاتوو (Alexandra Duchêne
Attaché for Educative & Linguistic Cooperation) و
بەڕێز (Dashti SEDEEQ
Head of Cultural Mission and Communication)و خاتوو (Miriam ZIA
Educational mission manager & Campus France) بە مەبەستی پیرۆزبایی و دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی و چالاکی جۆراوجۆر سەردانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسییان کرد و لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئەمین صالح محمد) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی بەشی زمانی فەرەنسی پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکە بەرنامەی کاری پێکەوەیی لەنێوان زانکۆمان بەشێوەی گشتی و بەشی زمانی فەرەنسی بەتایبەتی و ئینستیتوتی فەرەنسی باس کرا .