In a Special Ceremony, Three Certificates were Awarded to Three Successful Students of the Diplomacy & International Relations department

On Thursday the twentieth of May 2021, the Department of Diplomacy and International Relations awarded three Certificates for Three best final dissertations of the graduated students of that department.

Assist Prof. Dr. Rojan Dzaie the Dean of the College of Law and International Relations, lecturer Yunis Talat the head of the Diplomacy and International Relations department, Dr. Shivan Kovli the head of the Sociology department, and lecturer Schwan Dlavar the head of the Law Department, and several lecturers attended this ceremony.

After the dean of the College of Law and International Relations presented a speech appreciating the students’ hard work, the head of the departments awarded the certificates to the students and acknowledged their successful attempts. the participations students were 3.

لە مەراسیمێکدا بروانامەی رێزڵێنان بەخشرایە سێ باشترین پرۆژەکانی دەرچوونی قوتابیانی بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکن

ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠-٥-٢٠٢١) کاتژمێر (١٢)ى نیوەڕۆ, بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژى یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆى لوبنانى فەرەنسی لە درێژەى کار و چاڵاکیە زانستى و ئەکادیمیەکان، لە مەرسیمێکی تایبەتدا بروانامەی رێزڵێنانی بەخشیە سێ باشترین ریزبەندی پرۆژەکانی دەرچوون قوتابیانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
لە مەراسیمەکەدا هەر یەک بەرێزان (پ.ى.د.رۆژان دزەیی- راگرى کۆلێژى یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان) و (م.یونس طلعت دەباغ – سەرۆکى بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان) و (د.شڤان کۆڤلى-سەرۆکى بەشى کۆمەڵناسی) و (م.شوان دلاور – سەرۆکی بەشی یاسا) و ژمارەیەک لە مامۆستایانى کۆلێژ ئامادەیبوون، راگری کۆلێژ یاسای و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان پیرۆزبایی راگرایەتی کۆلێژی ئاراستەی هەر سێ قوتابی کرد و ئەم هەنگاوەی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی بەرز نرخاند بۆ گرینگی دانی زیاتر بە توێژینەوە و پرۆژەی دەرچوونی قوتابیان.
دواتر هەر یەک لە سەرۆکی بەشەکانی دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و یاسا و کۆمەڵناسی، بە جیا لە وتەیەکدا پیرۆزباییان لە قوتابیەکان کرد و هیوایان خواست ناوبراوان بەردەوام بن لە ئەنجامدانی توێژینەوە لە قوناغی دوای تەواوکردنی زانکۆدا..
شایانی باسە پێشووتر لە میانەی وۆرکشۆپەکێدا (١٢) دوانزە پڕۆژەى دەرچوونى قوتابیان تاوتوێ کرا کە بۆ هەر پرۆژەیەکى دەرچوون لیژنەیەکى تایبەت لە مامۆستایانى پسپۆر پێکهێنرابوو و لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی بەرزترین (٣) نمرەی پرۆژەکانی دەرچوون لە لایەن لیژنەکان، ریزبەندی پرۆژەکانی دەرچوون دەست نیشان کران. قوتابیانی خه‌ڵاتكراو بریتی بوو له‌ 3 قوتابی.