ئاگاداری گشت
قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی دەکەینەوە کەوا بەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٧ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆرسی دووەم دەستپێدەکات، تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:
تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکانی (ئەندازیاری و زانستی کۆمپوتەر و پەروەردە و زمان) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، وتاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکانی (یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کارگێڕی و ئابووری) کاتژمێر (١)ی دوای نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.ھەروەھا ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەبێت پابەندی بەستنی ماسک و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن بە بێ پابەند بوون بە ڕێنماییەتەندروستیەکان ڕێگە نادرێت بە ھیچ قوتابیەک تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسی دووەم ئەنجام بدرێت.