The teaching practice program is one of the highly important programs in the agenda of the Department of General Education in the Faculty of Education and Languages where the students of the fourth level are trained theoretically to be a skillful teacher in the future by making them equipped with the knowledge of General Methods of Teaching and specific Methods of Teaching English since the students are specialized in English. The theoretical part of teaching takes place in the first course the accompanied by field visits of the whole fourth level to schools in Erbil to introduce the students to the actual teaching Field. In the second course, the Department distributes each student to the fourth level in different schools in Erbil governance after getting an official acceptance letter from the school that the student has been sent in to be under practice. After a week of being implemented in the practice, the Department of General Education arranges visits by the College Lectures to visit each student during his practice in the teaching field in the school to evaluate his Teaching. The whole practice in the schools lasts for 45 days. Later on, each school will evaluate the department student and send the evaluation to the department. Fulfilling the objectives of this program, the Assistant Lecturer in the Department of General Education, Mrs. Maryam Mowafaq visited Aziz Shwan primary School on the 25th of February to evaluate the teaching performance of the student under practice Bahashit Mohammed. Mrs. Maryam thanked the school for their cooperation with the department and their warm welcome for guests from The College of Education and Languages to the school.
فێرکردنی پڕاکتیکی
پرۆگرامی فێرکردنی پراکتیکی یەکێکە لەپڕۆگرامە زۆر گرنگەکان لەکارنامەی بەشی پەروەردەی گشتی لەفاکەڵتی پەروەردەو زمان کە ئامانجی ڕاهێنانی خوێندکارەکانی قۆناغی چوارە بۆئەوەی لەئایندەدا ببن بە مامۆستای لێهاتوو. ئەم پڕۆگرامە قوتابیان ئاشنا دەکات بە شێوازە گشتییەکانی فێرکردن و میتۆدا تایبەتەکانی فێرکردنی ئینگلیزی بۆ ئەوەی لەو بوارەی خۆیاندا جێبەجێی بکەن.
بەشی تیۆری ئەم پڕۆگرامە لە کۆرسی یەکەمدا دەخوێنرت و قوتابیان سەردانی قوتابخانەکانی هەولێردەکەن بۆ ئاشناکردنی قوتابییەکان بە بواری وانە وتنەوە. بەشی پراکتیکی ئەم پڕۆگرامە لە کۆرسی دووە مدا دەخوێنرت، بەجۆرێک کە بەشی پەروەردە، دوای وەرگرتنی نووسراوی ڕەسمی ئەو خوێندنگەیەی کە ئەو خوێندکارەی بۆ ڕەوانەکراوە قوتابیانی قۆناغی چوارەم دابەش دەکات بەسەر خوێندنگە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی لەژێر مەشقدا بێت . هاوکات دوای تێپەڕبونی هەفتەیەک لە وانە وتنەوە ، بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی مامۆستایانی کۆلێژ ڕێکدەخات بۆ سەردانی کردنی هەر خوێندکارێک لەکاتی مەشقەکەیدا لەبواری وانەوتنەوە لەقوتابخانەدا بۆ هەڵسەنگاندنی وانە وتنەوەکەی .راهێنان لە قوتابخانەکە لە 13 شوبات بۆ 14 مانگی ئادار دەستی پێکرد. دواتر هەر قوتابخانەیەک هەڵسەنگاندن بۆ قوتابی بەشەکە دەکات و هەڵسەنگاندنەکە بۆ بەشەکە دەنێرێت .
بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئەم بەرنامەیە، لە بەرواری 25 شوبات، مامۆستای یاردەدەر لەبەشی پەروەردەی گشتی، مریەم مۆفەق ، سەردانی قوتابخانەی شوان عەزیزی بنەڕەتی کرد بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەدای فێرکردنی قوتابی ،بەهەشت موحەمەد، کە لە قوتابخانەی ناوبراو لەژێر مەشق و ڕاهێناندابو.هەروەها مامۆستا مریەم سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاڕاستەی قوتابخانەی ناوبراو کرد لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەی کەلەگەڵ بەشەکە کردوویانە.