دوای دەستەبەربوونی ڕێكار و ئامادەكارییەكان لە ڕووی لۆ جیستی و تەكنیكی و كارگێڕیی و ئەكادیمی، ئەنجومەنی زانكۆیی لوبنانی فەرەنسی لە كۆبوونەوەی ژمارە(١٦)ی ئۆنڵاینی خۆی، ڕۆژی شەممە، رێكەوتی(٢٠٢٠/٠٥/٠٢)ی دەست نیشان دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی جێ بەجێ كردنی خوێندنی ئەلیكتڕۆنی بە شێوازی پاڵپشتیكار و وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی دیاری دەكات.
جێی ئاماژە پێکردنە،کەجێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە بەپێی پلانی تایبەت داڕێژراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی ئەکادیمی(٢٠١٩-٢٠٢٠)،هەروەها نەخشە رێگای گونجاو ئامادەکراوە بۆ کات ومیکانیزمی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان.
زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەپێی ساڵنامەی ئەکادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لەرێکەوتی(٢٠٢٠/٠٩/٠١ ) ەوە دەستی بەپرۆسەی خوێندنی کردووە بۆ هەرسێ سیستمی خوێندنی (وەرزی ،ساڵانە،خوێندنی بالا) بۆیە ماوەی جیبەجێکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی تەواوکاری ساڵی خوێندن دەبێت وتەنها ئەوهەفتانە لەخۆ دەگرێتەوە کەلەساڵنامەی ئەکادیمی زانکۆ دیاریکراوە



