بەشی دیبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان رێورەسمێکی شایستە رێکدەخات بۆ قوتابیە یەکەمەکانی بەش
لە دڕێژەی کار و چاڵاکییەکانی بەشی دیبلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وبە مەبەستی هاندانی قوتابیان و بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفییان و بە ئامانجی بەرەوپێش بردنی رەوتی زانست و خوێندن، لە رۆژی دووشەممە ، بەرواری (۲٠۲٠/۲/۳) رێورەسمێکی تایبەت بەرێزلێنانی سێ قوتابیە یەکەمەکانی گشت قۆناغەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (۲٠۱۸ـ۲٠۱۹) سازدرا ، مەراسیمەکە دەستیپێکرد بە لادنی پەردە لەسەر تابلۆی رێزلێنان لە لایەن هەردوو بەڕێز( د.عمر نورەدینی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەڕێز (پ.ی.د رۆژان دزەیی) راگری کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان،پاشان بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرا بە قوتابیە یەکەمەکان لە لایەن بەڕێزیانەوە وە لە لایەن (م.یونس طلعت دەباغ) سەرۆک بەشی دیبلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و بەڕێز (پ.ی.د. سەردار قادر) سەرۆکی بەشی یاسا و بەڕێز (د.شڤان کۆڤلی) سەرۆکی بەشی کارگێری یاسا و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکە.
له كۆتاییدا، له لایهن مامۆستایان و قوتابیانهوه دهستخۆشی له سهرۆكایهتی بهشی دیبلۆماسیهت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان كرا بۆ رێكخستنی ئهم چاڵاکییە.