ئه‌نجامدانی وۆركشۆپی (ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نمونە National Security Challenges KRG as a model)
به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی (25-1-2020) وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی (ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نمونه- National Security Challenges: KRG as a model)ی له هۆلی پێداگۆجی زانكۆ رێكخست به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان (سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی) و (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان) و (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی) و (راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌كان) و (راگری كۆلێژی زمان و په‌روه‌رده) و (سه‌رۆكی به‌شه‌كانی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاسا و كارگێری یاسا و كۆمه‌ڵناسی) ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی به‌شه جیاجیاكانی كۆلێژه‌كه.
وۆركشۆپه‌كه ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند و سه‌ره‌تا به وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌رێز (م.شاڵاو عبدالخالق- مامۆستا له به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان) پرێزنته‌یشنێكی ناونیشانی (ئاسته‌نگه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی: بارودۆخی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نمونه) پێشكه‌شكرد و ناوبراو له پرێزنتهیشنهكهدا ئاسته‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه و پاشان شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ بارودۆخی ئێستای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له ته‌وه‌ری دووه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌رێز (د. محمد وائیل- مامۆستا له به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان) پریزنتهیشینێكی به ناونیشانی (National Security for Kurdistan Region: Prospective Studies) به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شكرد و به شێوه‌یه‌كی زانستی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاینده‌یی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته سه‌ر سیناریۆكانی داهاتووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كورستان.
پاشان له لایه‌ن ئاماده‌بووان پرسیار ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی وۆركشۆپه‌كه ئاراسته‌ی ناوبراوان كرا و دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه.
له كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا بروانامه‌ی به‌شداریكردن له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان (سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی) و (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی) درایه به‌رێزان (م.شاڵاو عبدالخالق و د. محمد وائیل) بۆ پێشكه‌شكردنی پرێزنتهیشنهكهیان