(وۆركشۆپی (رۆڵی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ستافی ئه‌كادیمی و كوالێتی خوێندن

وۆركشۆپی (رۆڵی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ستافی ئه‌كادیمی و كوالێتی خوێندن) له‌ لایه‌ن كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
 
كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (7-12-2019) وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی (رۆلی گرینگی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی ستافی ئه‌كادیمی و كوالێتی خوێندن)ی له‌ هۆلی سیمیناری زانكۆ رێكخست به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان (د.عمر نوره‌دینی- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان)  و (پ.ی.د.رۆژان دزه‌یی- راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان) و (پ.ی.د.سردار قادر محی الدین- سه‌رۆكی به‌شی یاسا) و (د.شڤان كۆڤلی- سه‌رۆكی به‌شی كارگێری یاسا) و (م.یونس طلعت ده‌باغ- سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان)  و (م.سورێن ئه‌كره‌م- سه‌رۆكی به‌شی كۆمه‌لناس) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی به‌شه‌ جیاجیاكانی كۆلێژه‌كه‌.
وۆركشۆپه‌كه‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند و سه‌ره‌تا به‌ وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌رێز (پ.ی.د.رۆژان دزه‌یی- راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان) تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگی پرۆسه‌ی دلنیایی جۆری بۆ مامۆستایانی  كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها باسی له‌ رۆلی پرۆسه‌كه‌ كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و سوودگه‌یاندن به‌ زانكۆ بۆ مه‌به‌ستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانكۆ له‌ ریزبه‌ندی ناوخۆیی و جیهانیدا، له‌م باره‌یه‌وه‌ دید و په‌یامی كۆلێژه‌كه‌ی بۆ مامۆستایان روونكرده‌وه‌. پاشان به‌رێز (م.هاورێ نوره‌دین- به‌رێوه‌به‌ری دلنیایی جۆری زانكۆ) پریزنته‌یشینێكی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی دلنیایی جۆری و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی ستافی ئه‌كادیمی پێشكه‌شكرد و به‌ وردی تیشكی خسته‌ سه‌ر پێكهاته‌ی پرۆسه‌كه‌ و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندن باڵا له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی دلنیایی جۆری و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتنی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی له‌ چالاكیه‌ زانستیه‌كانی مامۆستایان بۆ مه‌به‌ستی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانكۆ له‌ ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان و نێوده‌وله‌تی، وێرای كاریگه‌ری پرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی مامۆستایان.
له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا، بروانامه‌ی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری ساڵی خوێندنی (2018-2019) به‌سه‌ر مامۆستایانی به‌شه‌كانی یاسا و كارگێری یاسا و دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆمه‌لناسی له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دابه‌شكرا.

Leave a Reply