ڕۆژی (یەکشەممە) ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٤/٢٢) بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایان (م. لقمان حسن رسول) و (م. هاوڕێ نورالدین صابر) بە ناونیشانی ( الحماية القانونية لرواتب الموظفين المسجلين في حسابي- هەژماری من).
لە وۆرکشۆپەکە تیشک خرایە سەر ئەو پارێزبەندی و گەرەنتیانەی کە لە یاسا بەرکارەکان هەن بۆ پرۆژەی (هەژماری من) کە پرۆژەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابین کردن و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی. لەمیانەی وۆرکشۆپەکە بەشێوەیەکی تەواوەتی ڕاڤەی بابەتەکە کرا و بە پرسیار و بەشداری ئامادەبووان وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەندتر کرا.







