رۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥، بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وۆرک شۆپێکی یاسایی سازکرد، کە میوانداری بەڕێز ئەیاد حاجی نامیق، ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، لەژێر ناونیشانی: “ڕۆڵی ئەنجومەنی فیدراڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان”
لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە لایەنە یاسایی و دەستوورییەکانی پەیوەست بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی کرا، کە لە دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥دا هاتووە، کە یەکێکە لە پایەکانی دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی، شانبەشانی ئەنجومەنی نوێنەران. لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنە لە پێشخستنی پرەنسیپی هاوسەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، هەروەها دەستەبەرکردنی بەشداری نوێنەری هەرێم و پارێزگارەکان کە لە چوارچێوەی هەرێمێکدا ڕێکنەخراون لە بڕیاردانی یاسادانان و سیاسی لەسەر ئاستی نیشتمانی.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز ئەیاد حاجی نامیق تیشکی خستە سەر ئەو بۆشاییە یاساییەی کە لە ئەنجامی پێکنەهێنانی ئەنجومەنەکە دروست بووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکی زۆر بەسەر پەسەندکردنی دەستووردا تێپەڕیوە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی فیدراڵی لە فۆرمی گونجاوی خۆیدا هەبووە. هه ڕوه ها ئاماژه ی به وه شدا که ئه نجومه نی فیدراڵی به شداری ده بێت له چاره سه ڕکردنی زۆرێک له ناکۆکییه هه ڵواسراوه کانی نێوان به غدا و هه ولێر له ڕێگه ی که ناڵه ده ستورییه کانه وه له سەر بنەمای دیالۆگ و دامه زراوه کان
لە وۆرکشۆپەکەدا ژمارەیەک مامۆستای یاسا و هەروەها توێژەرانی پسپۆڕ لە کاروباری دەستووری و سیاسی ئامادەبوون. گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر میکانیزمەکانی چالاککردنی ئەنجومەنی فیدراڵی، ئەو ئاستەنگییە سیاسی و یاساییانەی کە ڕێگری لە دامەزراندنی دەکەن کرا و ڕێگاکانی پشتگیریکردنی ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی ڕێکخراوە ئەکادیمی و کۆمەڵگەی مەدەنییەوە تیشکی خرایە سەر.









