رۆژی پێنج شەمە ریکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٤ لە ئوتیل کلاسی لە هەولیر بە ئامادەبوونی ژماریەک لە پسپۆرانی بواری یاسا، راگەیاندن، مافی مروڤ وئەکادیمیەکانی هەریمی کوردستان وعیراق لە لایەن ریکخراوی ( ICNL ) دیالوگێکی ناسیاسی ئەنجام درا سەبارەت بە یاسای خوپیشاندانی ئاشتیانە لە عیراق لەم دیالوگەدا بەریزان مامۆستا (شوان دلاوەر) سەرۆکی بەشی یاسا و(د. محي الدين حسن) مامۆستا لە بەشی یاسا بەشداریان کرد. لەم دیالوگەدا، سەرنج وتێبینیە یاساییەکان سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە پێشکەش کرا بەمەبەستی ئاراستەکردنی بۆ لێژنەی یاسای پەرلەمانی عیراق.