Department of Diplomacy & International Relations organized a training course

On Sunday, February 12, 2023, Lebanese French University organized a training course titled “Work Ethics Skills” in the university’s seminar hall. The course will run for six days and aims to develop the skills and competencies of university employees in work ethics and handling skills while keeping them informed of the latest information and developments in various fields of science and information.

The first day of the course began with a moment of silence to honor the souls of the martyrs and victims of the earthquake in North and West Kurdistan. Dr. Saman Sorani explained the rules, values, and traditions related to ethics, and practically discussed several important work-related issues with employees. Participants asked questions related to the topic, and the presenter answered them.

Organizing such activities and courses for teachers, administrative staff, and university employees is always emphasized to improve their skills and competency in their respective fields.

زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی خولێكی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی زانكۆ ڕێكخست

زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی لە درێژەی كار و چالاكییە ئەكادیمی و زانستییەكانی، لە ڕۆژی یەكشەممە، ڕێكەوتی (12/2/2023)، خولێكی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی زانكۆ لە هۆڵی سیمینارەكانی زانكۆ ڕێكخست، خولەكە لە ژێر ناونیشانی (كارامەیی ئەتەكێتی كاركردن) بەڕێوەچوو، كە (6) ڕۆژ دەخایەنێت.

لە یەكەم ڕۆژی خولەكەدا بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و قوربانیانی كارەساتی بومەلەرزەی باكور و ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكرد، دواتر بەڕێز (د.سامان سۆرانی) ڕاوێژكار و سەرۆكی ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و شارەزا لە بواری ئەتەكێت، بابەتێكی بە ناونیشانی ( مێژووی ئەتەكێت و بنەما و ڕێسا دیارەكانی) بۆ ئاماده‌بووان له‌ روانگه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی خسته‌روو، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسی له‌ ڕێسا و به‌ها و نه‌ریته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌ته‌كێت ڕوونكرده‌وه‌.، و له‌ روانگه‌ی پراكتیكییه‌وه‌ چه‌ندین ئاماژه‌ و بابه‌تی گرینگی په‌یوه‌ست به‌ ئه‌ته‌كێتی كاركردن بۆ فەرمانبەران باسكرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تەوەرەكەدا له‌ لایه‌ن فەرمانبەران و ئاماده‌بووانه‌وه‌ پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ بابه‌ته‌كان ئاراسته‌ی بەڕێزیان كراو ناوبراویش‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌.

ئامانجی سەرەكی ئەم خولە پەرەپێدانی تواناكان و كارامەیی فەرمانبەرانی زانكۆ و ڕاهێنانیان بە ڕێگەی بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتووییان لە بواری ئەتەكێتی كاركردن و هونەری مامەڵەكردن، و ئاگادار بوونەوەیان لە نوێترین زانیارییەكان و پێشكەوتنەكان كە دێتە دی لە بوارە جیابەجیاكانی زانست و زانیاری، و لەم چوارچێوەیەدا، زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی هەمیشە جەخت لەسەر ڕێكخستنەوەی ئەم جۆرە چالاكی و خولانە دەكات بۆ مامۆستایان و ستافی كارگێری و فەرمانبەرانی زانكۆ.