بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن

ئەمڕۆ لە ڕێکەوتی ٧ی٩ی٢٠٢٢ بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی (پ.ی.د. ئەمین صالح کاکشار) و بەڕێز (د.عمر نورەدینی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و کارگێری و بەڕێز(د. بنار فەرید) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم ڕاگری کۆلێژەکان و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی زانکۆ. لە سەرەتادا سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان کرد،مەبەستی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە خستنە ڕوو و گفتوکۆکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و ئامادەکارییەکانی کۆلێژەکان بۆ ئەم بابەتە