لە ڕێکەوتی ١٧ی ٧ی٢٠٢٢ بەشێک لە قوتابیانی بەشی زمانی فەڕەنسی گەشتی وڵاتی فەرەنسایان کرد

ە ڕێکەوتی ١٧ی ٧ی٢٠٢٢ بەشێک لە قوتابیانی بەشی زمانی فەڕەنسی بەسەرپەرشتی و یاوەری سەرۆکی بەش (م.ی. سارا کەیفی) بەمەبەستی بەشداریکردن لە خولی (Intensive French language course) گەشتی وڵاتی فەرەنسایان کرد. شایانی باسە ئەم وەفدە لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی پێکھاتووە کە ماوەی ٢ ھەفتە لە وڵاتی فەرەنسا دەمێننەوە، لەو ماوەیەدا بەشداردەبن لە خولی پەرەپێدانی توانا و شارەزایی زمانی فەرەنسی لە (Cavilam Center in Vichy city – France)
ساڵانە لە لایەن زانکۆی لوبنانی فەرەنسیەوە ئەم جۆرە گەشتانە بۆ قوتابیان ڕێکدەخرێت