ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕێکەوتی (٢٥/٥/٢٠٢٢) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە بەڕێزان (جمال نوری احمد) بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمپانیای (Huawei Technologies) بۆ پەیوەندییەکان لە عێراق و (د.ماردین عبداللە انور) بەڕێوەبەری سەنتەری (Huawei Academy) لە زانکۆی سەلاحەددین .
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆکی بەشەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری و ئەندازیاری کۆمپیوتەری کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەری زانکۆمان بەڕێوەچوو. مەبەستی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ئەنجامدانی پڕۆژەی زانستی و ئەکادیمی هاوبەش لە نێوان زانکۆمان و کۆمپانیای ناوبراو بە مەبەستی خزمەت کردنی پڕۆسەی خوێندن و سوود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ لە لایەن قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆمان بە گشتی و کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر بە تایبەتی

