سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی سەردانی (دەزگای خێرخوازی بارزانی) یان کرد

ئەمڕۆ ٧ی٤ی٢٠٢٢ سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بەڕێز (پ. ی. د. ئەمین صالح) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ. ی. د. عمر نورەدینی) سەردانی (دەزگای خێرخوازی بارزانی) یان کرد
لەدیدارێکدا لەگەڵ بەڕێزان موسا احمد سەرۆکی دەزگا و سۆران سید خلف بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و خاتوو ستاڤ ئاسۆ بەڕێوەبەری کاروباری توێژینەوە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر چەند پرسێکی تایبەت و هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا ، مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بریتیبوو لە هاوکاری و هەماهەنگی نیوان
هەردوولا لەڕووی چۆنیەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی بەئامانجی پەرەپێدان و بەهێزکردنی کایەی کاری خێرخوازی لە هەرێمی کوردستان
لەم بارەوە هاوڕایی لەسەر ئەنجامدانی ژمارەیەک هانگاوی پێویست لەنێوان هەردوولا هەبوو