Global Solutions Conversations|IREX

سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی زانکۆی لوبنانیی فەڕەنسی لە هەولێرهه‌لی به‌شدارییكردن له‌ پڕۆگرامی

(Global Solutions Conversations)

بۆ قوتابییانی زانكۆمان ڕاده‌گه‌یەنێت‌ کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمەریکییەوە ڕاگەیاندراوە بە ئامانجی بەیەکەوە بەستنەوەی قوتابییانی زانکۆکەکەمان لەگەڵ یەکێک لەزانکۆکانی ئەمەریکا. بەشداربووان هەلی ئەوەیان دەبێت بە ئازادی بیروڕاکانییان دەرببڕن و بیرۆکە و زانیاریی نوێ ئاڵوگۆڕبکەن دەربارەی کێشە هەنووکەییەکانی جیهان، ئەمەش لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان
بەشداری کردن لەم پڕۆگرامە دەرفەتێکی گرنگە بۆ قوتابییان بۆ ناسینی کەلتوری یەکتر وهاوکاریکردنی یەکتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆگرفتە سەردەمییەکان
هەموو قوتابییانی زانکۆکەکەمان لە هەموو بەشە جیاوازەکان دەتوانن بەشداری ئەم پڕۆگرامە بکەن
ماوەی پڕۆگرامەکە ٦ هەفتەیە، بەشێوەی ئۆنلاین لەکۆتایی شوباتی ٢٠٢٢ دەست پێدەکات

:مەرجەکانی بەژداری کردن

١. قوتابی بێت لە یەکێک بەشەکانی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی
٢. زمانی ئینگلیزی بزانێت.
٣. شاره‌زایی له‌ به‌كارهێنانی کۆمپیوتەر و پرۆگرامەکانی ئۆنلاین میتینگ هه‌بێت
٤. پابەندبێت بە کات و ماوەی پرۆگرامەکە

بۆ بەشداریکردن لەم لینکەوە خوارەوە ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە
https://forms.gle/oZbT3Zpb3FfvCxdE9