وۆركشۆپێك بە ناونیشانی (ئەو ئاستەنگانەی کە لە داهاتوودا رووبەرووی خوێندنی باڵا دەبنەوە)

بەشی یاسا لە کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە ئامادەبوونی بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەرێز (د. رۆژان دزەیی) و سەرۆکی بەشی یاسا (م. شوان دلاوەر) سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (م. یونس تەڵعەت)، سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی (م. سوزان ناجی)، هەروەها ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، وۆرکشۆپێکی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (ئەو ئاستەنگانەی کە لە داهاتوودا رووبەرووی خوێندنی باڵا دەبنەوە). ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن (م. هەڵگورد عزیزخان ئەحمەد) پێشکەشکرا، لە وۆرکشۆپەکەدا مامۆستای پێشکەشکار تیشکی خستە سەر ئایندەی خوێندنی باڵا بەتایبەتی سیستەمی (بۆلۆنیا پرۆسێس). لە درێژەی ئەم چالاکیەدا، مامۆستایانی ئامادەبوو سەرنج و تێبینیەکانیان لەسەر بابەتەکە خستەروو.