خەڵات و ڕێزلێنان بە(بیلال ابراهیم)وەك براوەی پلەی دووەم لەسەر ئاستی عێراق

له رێکەوتی ٢٥/١١/٢٠٢١ سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د.ئەمین صالح محمد) وەھەروەھا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د.رامیار رزگار احمد ) وەھەروەھا گشت مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر ھەڵسان بە خەڵات کردنی قوتابی (بیلال ابراھیم) بەبۆنەی ئەوەی پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە لە پێشبرکێ ساڵانەی

(Huawei ICT Competition iraq 2021)

لەسەر ئاستی عیراق، وەھەروەھا توانی ببێتە کاندید بۆ بەشداری کردن لە هەمان پێشبڕکێ لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە وا بڕیارە لە مانگی (12) ی ئەم ساڵ لە ووڵاتی سعوودیە بەڕێوە بچێت، سەرۆکایەتی زانکۆ و گشت مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر پیرۆزبای و پاڵپشتی خۆیان بۆ قوتابی دووپات کردەوە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.