شاندێكی زانكۆی جیهان سەردانی زانكۆی لوبنانی فەڕەنسییان كرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (23-11-2021) شاندێكی زانكۆی جیهان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. أمجد صابر دەلۆ) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامیەتی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژەکان و بەشێک لە سەرۆک بەشەکانی زانکۆی جیهان سەردانی زانکۆیان کرد و لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د.ئەمین صالح محمد) سەرۆکی زانکۆ و بەڕێزان (پ.ی.د. عومەر نورەدینی) و ( د.ڕامیار ڕزگار احمد) پێشوازیان لێكرا.
مەبەست لەسەردانەکە بریتی بوو لە پیرۆزبایی کردن لە دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی زانکۆمان و ئەنجام دانی کار و پڕۆژەی زانستی هاوبەش.