بەشی یاسا لە كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان چالاكییەكی ئالومینی بۆ بەرێز (گۆران عیمادەدین شمسددین) یەکەمی سەر ئاستی کۆلیژ و دووەمی سەر ئاستی زانکۆ رێکخست

ئەمرۆ چوارشەممە رێککەوتی ١٧\١١\٢٠٢١ بەشی یاسا لە کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە درێژەی چالاکی ئەکادیمی و زانستیەکانی، چالاکیەکی Alumniچالاكییەكانیدا بۆ بەرێز (گۆران عیمادەدین شمسددین) دەرچووی ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)، یەکەمی سەر ئاستی کۆلیژ و دووەمی سەر ئاستی زانکۆ رێکخست. لەم چالاکیەدا هەریەک لە بەرێزان (پ.ی.د. رۆژان دزەیی) راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان (پ.ی.د.سامان عبداللە)، مامۆستا لە بەشی یاسا و سەرۆکی بەشی یاسا، ، هەروەها چەندین مامۆستای تری کۆلیژ. لەم چالاکیەدا بەشداربوون. سەرەتا سەرۆکی بەشی یاسا پێشەکیێکی پێشکەش کرد لەسەر چالاکی  Alumni  کە تایبەتە بەو قوتابیانەی کە لە زانکۆ دەرچوون. دواتر بەرێز (گۆران عیمادەدین شمسددین) باس لە ئەزموونی ژیانی ئەکادیمی خۆی کرد کە لە کاتی خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەشی یاسا. لە درێژەی چالاکیەکە، گفتوگۆی زانستی لە نێوان ئامادەبووان ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا،  ئامادەبووان هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەرێز (گۆران عیمادەدین شمسددین) خواست.