ئه‌نجامدانی وۆرکشۆپی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (٢٠٢١): دەرئەنجام و چاوەڕوانییەکان

به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رۆژی پێنچشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (٢١-١٠-٢٠٢١) لە درێژەی کارو چالاکیە زانستیەکاندا، وۆركشۆپێكی له‌ژێر ناونیشانی (ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (٢٠٢١): دەرئەنجام و چاوەڕوانییەکان)ی له‌ هۆڵی کۆنفرانسی زانكۆ رێكخست ، به‌ ئاماده‌بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستەبژێری سیاسی و یاسایی و ئەکادیمی و بەربژێرانی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. (پ.ی.د.ئەمین صالح محمد – سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی)، و (پ.ی.د.عمر نورەدینی ـ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان) و (د.رامیار رزگار- یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی) و (پ.ی.د.رۆژان دزەیی-راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وله‌تییه‌كان) و (م.یونس طلعت دەباغ – سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)، و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی به‌شه‌ جیاجیاكانی زانکۆ و قوتابیانی قۆناغە جیاجیاکانی بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەولەتییەکان ئامادەی وۆرکشۆپە بوون‌.لە سه‌ره‌تای وۆرکشۆپەکە به‌ وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و له‌ پانێلی یه‌كه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌رێز (د.ئارام برادۆستی- ئەکادیمیست و بەرێوەبەری گشتی هەولێری کۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆیی هەلبژاردنەکان و ڕاپرسی) پرێزنته‌یشنێكی بە ناونیشانی (بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی و کاریگەری لەسەر پاراستنی ئەنجامەکان) پێشكه‌شكرد و ناوبراو له‌ پرێزنته‌یشنه‌كه‌دا شیکردنەوەی یاسایی بۆ شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێی یاسای نوێی ھەڵبژاردن خستەروو. له‌ ته‌وه‌ری دووه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز (پ.د.صالح ملا عمر عیسی- ئەکادیمیست و راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان) پریزنته‌یشینێكی به‌ ناونیشانی (بەشداری کورد لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق) پێشكه‌شكرد و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاینده‌یی بۆ پێگەی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق کرد.له‌ ته‌وه‌ری سێیەمی وۆركشۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز (پ.د.خامۆش عمر- ئەکادیمیست و راوێژکاری یاسایی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ) پریزنته‌یشینێكی به‌ ناونیشانی (حکومەتی ئیئتیلافی: ئەگەر و لێکەوتەکان) پێشكه‌شكرد و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئەکادیمی بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق لە نێوان پارت و کوتلە سیاسیەکانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق کرد.جێی ئاماژە پێدانە (م.سەرتیپ خالص- مامۆستای زانکۆ) ئەرکی بەڕێوەبردنی پانێلەکانی لە ئەستۆ گرت.پاشان له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووان پرسیار ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی پرێزنتەیشنەکان ئاراسته‌ی ناوبراوان كرا و دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه‌.له‌ كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌دا سوپاس و پێزانین‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان (سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی) و (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ زانستی) و (یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان) درایه‌ به‌ڕێزان پانێلیستەکان بۆ بەشداریکردنیان و پێشكه‌شكردنی پرێزنته‌یشنه‌كه‌یان

Conducting a national workshop entitled (the Parliamentary election in Iraq (2021): Results and Expectations)

The Department of Diplomacy and International Relations in the College of Law and International Relations in the Lebanese French University of on Thursday (21-10-2021) in the continuation of the scientific activity, organized a workshop entitled ” the Parliamentary election in Iraq (2021), Results and Expectations” at the Conference Hall, with the presence of a significant number of political, legal, academic and parliamentary electors. And members of the Kurdistan Parliament, advisers to the Kurdistan Parliament and the Presidency of the Kurdistan Region.
Assistant professor, Dr. Amin Saleh Mohammed, president of the Lebanese French University, and Assistant professor, Dr. Omar Nuradini, vice president of the university for student affairs, and Dr. Ramyar Rizgar , vice president of the university for scientific affairs . And Assistant professor, Dr. Rozhan Dzayee, dean of the College of Law and International Relations, and Lect. Younis Talat Dabagh – head of the Department of Diplomacy and International Relations, and a considerable number of Teachers from different university departments and students of different stages of diplomacy and international relations attended the workshop.
At the beginning of the workshop, it started with a minute of standing for the pure souls of the martyrs and in the first panel of the workshop, (Aram Bradosti) an academic and general manager of Erbil independent high commission of the election and referendum, presented a presentation entitled “Conducting electronic elections and affecting the protection of results”, and mentioned in the presentation a legal analysis of the way the House of Representatives is elected.
In the second part of the workshop, (Prof.Dr. Saleh Mullah Omar Issa), an academic and adviser to the Presidency of the Kurdistan Region, presented a presentation entitled “Kurdish participation in the next cabinet of the Iraqi government” and scientifically presented a future reading of the Kurdish position in the next Iraqi government.
In In the third part of the workshop, (Prof. Dr. Khamosh Omar), an academic and legal adviser in the presidency of the Kurdistan Parliament, presented a presentation entitled “the new Government”. expectations and the consequences) presented and scientifically studied an academic way to form the Iraqi government between successful political parties and blocs in the election of Iraqi representatives.
(Mr. Sartip Khalis) a university lecturer, was responsible for managing this panels.
Then the attendees asked about the content of the presentations and the presenters answered the questions.
At the end of the workshop, thanks and appreciation were given to each of the presenters by (president of the Lebanese French University), (Vice president of the University for Science affairs) and (vice president of the university for student affairs) to the panelists for their participation and presentation of their presentation