” The 3D Facemask Recognition: Minimization for Spreading COVID-19 and Enhance Security”

The college of Engineering and Computer Science/Department of Information Technology and Computer Network held a National Workshop on October 5&6th, 2021, from 1:00 p.m. to 2:30 p.m., ” The 3D Facemask Recognition: Minimization for Spreading COVID-19 and Enhance Security”. Assistant Prof. Ashish Sharma and Assist. Lect. Miss. Ara Miran. This workshop proposes a Facemask Detection model for solving the problem of manual care. This proposed model is a combination of most trending technologies such as AI, DL, and Image-processing. In the future, describe this newly implemented model by appending Gaussian noise with images and make the system more reliable for actual use. There were 14 participants in attendance, the most of them were faculty members from the College of Engineering and Computer Science.

کۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری و بەشی نێتۆرک هەڵسان بەئەنجامدانی ۆڕکشۆپێکی نێوخۆیی دوو ڕۆژە بۆ کادیرەکانی کۆلێژ لەژێر ناونیشانی ” ناسینەوەی ماسکی ٣ رەهەندی: نزم کردنەوەی بڵاوبونەوەی کۆڤید-١٩ و بەرزکردنەوەی پارێزراوی”. وۆڕکشۆپەکە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ئەشیش شارما، وە مامۆستای یاریدەدەر ئارا میران پێشکەش کرا لە رۆژانی ٥ و ٦ی ١٠ی ٢٠٢١، کاتژمێر ١ بۆ ٢:٣٠

ئەم وۆرک شۆپە مۆدێلێکی ناسینەوەی ماسک دەخاتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ماسک بەستن لە سەروبەندی بڵاوبەنەوەی کۆڤید-١٩. ئەم مۆدێلە تێکەڵەیەکە لە نوێترین و بەربڵاوترین جۆرەکانی تەکنەلۆجیای وەک: زیرەکی دەستکرد، فێربوونی قوول، وە شیکارکردنی وێنەکان. لە داهاتودا دەکرێت ئەم مۆدێلە تێکهەڵکێش بکرێت لەگەڵ ئەلگۆریتمی گاوشیان نۆیز بۆ بەهێزتر کردنی ئەم سیستەمە. لە ئەنجامی بەشداری کردنی ئەم وۆڕکشۆپە بەشداربووان فێردەبن ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکرد بەکار بهێنن بۆ راهێنانی ئامێرەکان

١٤ کەس بەشداری وۆرکشۆپەکەیان کرد و لێی سودمەند بوون کە زۆرینەیان سەر بەهەمان بەکۆلێژی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر بوون