كۆبوونەوەی زانكۆمان لەگەڵ دامەزراوەی دادی ئەڵمانی فیدڕاڵ

ئەمڕۆ لە رێکەوتی 23-8-2021 زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەنوێنەرایەتی بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری
کۆبونەوەیەکی زانستی ئەنجامدا لەگەڵ دامەزراوەی دادی ئەڵمانی
کە تێیدا کونسوڵی گشتی حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی و نوێنەرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ تەواوی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان تێیدا ئامادەبوون
کۆبونەوەکە لەسەر دوو تەوەری گرنگ بو
:تەوەری یەکەم
ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ
:تەوەری دووەم
پێدانی سکۆلەرشیپ بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئەڵمانیا بۆ خوێندنی دکتۆرا
بەمەرجێک قووتابی هەموو پێوەرەکانی زمانەوانی و ئەکادیمی رێکخراوی ناوبراوی تێدا بێت