مەڕاسیمی ڕێزلێنانى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى (پ.ی.د.عمر نورەدینی)

ئەمڕۆ ڕۆژى (یەکشەممە) ڕێکەوتی (۲٠۲۱/٦/۲۷) بە ئامادەبوونى بەڕێز (پ.د.محمد صدیق خۆشناو- سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فەرەنسی)، و (پ.ی.د.ئەمین صالح محمد) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى، و ڕاگرى کۆلێژەکانى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان, و پەروەردە و زمان, و کارگێرى و ئابوورى, و یاریدەدەرى ڕاگرى کۆلێژى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان, و سەرۆکى بەشەکانى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان, و یاسا, و کۆمەڵناسى, و ژمارەیەک لە مامۆستایان, و بەڕێوەبەر, و فەرمانبەرانى زانکۆ, سەرۆکایەتى بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان مەراسیمێکى ڕێزلێنان لە نێو کەمپەسى زانکۆ بە بۆنەى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى (پ.ی.د.عمر نورەدینی) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و کارگێری ، هاوکات مامۆستا لە بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دا.

لە وتەیەکدا, (پ.ی.د.عمر نورەدینی) سوپاس و پێزانینى ئاراستەى گشت ئامادەبووان و سەرۆکایەتى بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ رێکخستنى ئەم ڕێوڕەسمی رێزلێنانە، و هەروەها ئاماژەى بە گرینگى بەرزکردنەوەى پلەى زانستى مامۆستایان کرد کە قۆناغێکى گرینگە بۆ هەموو مامۆستایەک لە ژیانى ئەکادیمی دا و پێویستە بە بەردەوامى مامۆستا پەرە بە ئاستى زانستى خۆى بدات لە رێگەى ئەنجامدانى توێژینەوەى ئەکادیمی.

پاشان لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان (پ.د.محمد صدیق خۆشناو- سەرۆکى زانکۆى لوبنانى فەرەنسی) لۆگۆى سەرۆکایەتى زانکۆ و (پ.ى.د.رۆژان دزەیی- ڕاگرى کۆلێژى یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) پیرۆزبایی راگرایەتى کۆلێژ و (م. یونس طلعت دەباغ – سەرۆکى بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) پیرۆزبایی سەرۆکایەتى بەش پێشکەش بە بەڕێز (پ.ی.د.عمر نورەدینی) کرا.