بڕوانامەی ئیمپێریاڵ ئینگلیش بەخشرا بە قوتابیان

لە رێكەوتی 15/6/2021 سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەرنسی بەڕێز (پ.د. محمد صدیق) و یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان (د.عمر نوردین) وە بەرپرسی بەشی دڵنیای جۆری مامۆستا (هۆشیار دەربەندی) و سەرۆك بەشی پەروەردەی بنەڕەت د.شەوكەت طه محمود) و بەرپرسی پڕۆگرامی (IMPERIAL ENGLISH) دەستەیەك لە مامۆستايانی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی بڕوانامەی تایبەت بە پڕۆگرامی (IMPERIAL ENGLISH) بەخشی بە خوێندكاران لە زانكۆی لوبنانی فەرنسی.
ئەمەش دوابەدوای ئەوەی كە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی مەنهەجی (IMPERIAL ENGLISH) بەكارهێنا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 (IMPERIAL ENGLISH) براندێكی باوەڕپێكراوی بەریتانیە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی نوسراوە لەسەر دەستی شارەزایانی بواری وانەوتنەوە ناوەرۆكی سەردەمیانە و پێشكەوتوو لەخۆدەگرێت كە تێیدا زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی بەرنامە و ئاپی پێشکەوتوو دەوترێتەوە. هەروەها سەرۆكی زانكۆ (پ.د.محمد صدیق) ئاماژەی بەوەش كرد كە هەردوو پڕۆگرامی IMPERIAL ENGLISH PEDAGOGY دوو پڕۆگرامی زۆر گرنگن لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی و دەستخۆشی لە مامۆستا ( لاڤین كامەران جاف ) كرد وەك بەرپرسی پڕۆگرامەکە و دەستخۆشی لە گشت خوێندكاران كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.