شاندێکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بێ سەرپەرشتانیان کرد

لە چوارچێوەی چالاکییە هەمەجۆرەکانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکییەکی خێرخوازی، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤-٦-٢٠٢١ ، شاندێکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی بە سەرۆکایەتی د.محمد صديق سەرۆکی زانکۆ و د.ڕامیار رزگار ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری و ژمارەیەک مامۆستا و قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بێ سەرپەرشتان (نازداران)ی هەولێر کرد.
شاندەکە لەلایەن بەڕێوەبەر و فەرمانبەران بە گەرمی پێشوازی و بەخێرهاتن کران.
ئینجا لەلایەن سەرۆکی زانکۆ دیاری تایبەت بەخشرا بە (٢٥) بێ سەرپەرشت، کە بەشێوەی هەمیشەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە کە سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی هاوکاری بەردەوامی پێدان بۆ ئەوەی کە بتوانن هاوکار و هەماهەنگ بن لە پێناو خزمەتکردن بە ئەم چینە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی