لە ڤالانتاینی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی دا کتێب و گوڵ ئاوێزانی یەکتردەبن

لەژێر دروشمی ( لە ڤالانتاینی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی دا کتێب و گوڵ ئاوێزانی یەکتردەبن ) ڕێز لە ڕۆژی موحبەت و خۆشەویستی گیرا

ئەمڕۆ یەکشەممە (١٤ ی شوبات ) لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان و سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و چەندین کەسایەتی ئەکادیمی وسیاسی و ڕۆشنیری ، سەرۆکایەتی و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ ، ڕێوڕەسمی خۆشەویستی نێوان مرۆڤ و کتێب، مرۆڤ و ژینگە، مرۆڤ و کلتورو مرۆڤ و نیشتیمان بەڕێوەچوو .

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە چاندنی گوڵ دەستی پێکرد ، پاشان چالاکی پێشکەش کردنی وتاری زانکۆ و لیژنەی چالاکیە کلتوری و کۆمەڵایەتیەکان و نوێنەرایەتی قوتابیان ئەنجام درا ، پاشان بە کردنەوەی پێشانگای کتێب مەراسیمەکە بەردەوام بوو ، لەڕێوڕەسمەکەدا تابلۆی تۆماری یاداشتی ئامادەبووان هەبوو کە هەریەکێک لە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە ڕای خۆی لە بارەی ڕۆژی خۆشەویستی دەنووسی ، لەبڕگەیەکی دیکەدا بەشداربووان ناوی ئەو کتێبەیان تۆمار دەکرد کە کاریگەری گەورەی لەسەرژیانی دروست کردووە ، لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا چەندین جۆری خواردنی کوردەواری پێشکەشی ئامادەبووان کرا .

Leave a Reply