پانێلێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەتای کۆرۆنا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١١ ی شوبات لەهۆڵی بۆنەکانی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی سیمینارێک لەبارەی پەتای کۆڤید ١٩ و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەنجامدرا بۆ بەڕێز دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ، لە سیمینارەکەدا وێڕای نیشاندانی داتای پێویست تیشک خرایە سەر شێوازوجۆرەکانی خۆپاراستین و ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەروەها زانیاری پێویست لەسەر جۆری ڤاکسینەکان و کاریگەریان خرایەڕوو ، لە سیمینارەکە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی پەرلەمانتاران و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و بەشێک لە ڕاگروسەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ ئامادەبوون ، شایانی باسە لەسیمینارەکەدا ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕەچاوکرابوون ، سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا هۆشیار دەربەندی بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ بەڕێوەبردرا .

Leave a Reply