ئەنجومەنی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبوونەوەی ئەنجامدا

بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.د.محمد صدیق خۆشناو) سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئەمرۆ رۆژی دووشەممە ،رێکەوتی (۲٠۲٠/۳/۲۳)،کاتژمێر (٥)ـی دوای نیوەڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە(۱۱)ـی خۆی بە شێوازی ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدا،لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی زانسییانەی تێر و تەسەل کرا لەسەر تەوەرەکانی بەرنامەی کار کە ئەویش پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە بارودۆخی ئێستای خوێندن لە ژێر ئەو هەڵومەرجە نەخوازراوە کە لە کاتی ئێستادا بە گشتی پرۆسەی خوێندن تیایدا تێپەر دەبێت.

لە میانەی ئەم باسانەدا،بە مەبەستی دانەبڕانی قوتابیان لە پرۆسەی خوێندنی سیمیستەری دووەمی ئەم ساڵەی خوێندن ، تیشک خرایە سەر بژاردەی بە ئەلیکترۆنی کردنی خوێندن بە رێگەی بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین بە چەندەها شێواز و جۆرەکانی.

هەروەها بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن دید و روانگە و تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەروو بۆ پەیرەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بە ئامانجی پارێزگاریکردن و بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکەمان،لە کۆتایی دا کۆمەڵێک را و پێشنیار تاوتوێی لەسەرکرا و بڕیار و راسپاردەی پێویست لە بارەی درا

Leave a Reply