کۆبونەوەی زانکۆ تایبەتەکانی لەگەل بەرێز د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

کۆبونەوەی  زانکۆ تایبەتەکانی لەگەل بەرێز  د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونی هەریەک  لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و بەرێوەبەرایەتی خۆێندنی تایبەت  ئامادەیبوون، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم لەگەڵ ئێوە کۆدەبمەوە بۆ ئەوەى گیانى هاوکارى و هەماهەنگى لەنێوانماندا قوڵبکەینەوە، و مەڵۆیەکى تر بخەیەنە سەر خزمەتى خوێندنى باڵاى کوردستان، وتیشی: زانکۆ تایبەتەکان هاوبەشێکى گرنگى گەشەپێدانى خوێندنى باڵا و کۆمەڵگەى ئەکادیمى کوردستانن، بەشداری دەکەن لەپەرەپێدانى تواناو پێگەیاندنى نەوەى تازە لە هەرێمەکەمان و بەشدارن لە ڕەخساندنى دەرفەتى خوێندن بۆ رۆڵەکانى ئەم وڵاتەمان، بۆیە دەبێت لە ئاست چاوەڕوانى خەڵکى کوردستاندابن


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP