توركیا و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشتی ڕۆژهەلات

رۆژى پێنج شەممە ريێكەوتى 27/6/2019 كاتژمێر (9:00) بەيانی تا (3:30) دواى نيوەرۆ لە كۆلێژى ياساو پەيوەندييە نێودەولەتيیەكان زانكۆى لوبنانی فەرنسی , هەستا بە سازدانی وۆركشۆپێكی نێودەولەتی , هاوبەش لەگەل دامەزراوەى مەعاريفی توركی سازدا
سەرەتاى دەستپێك بە ساتێك وەستان وەك وەفايەك بۆ شەهيدە سەربەرزەكانمان دەستبێكرد لەلايەن رێكخەرى وۆركشۆپە نێودەوەلەتيەكە (پ.ی.د. سەردار قادر محي الدين ) وتەى بەخێرهاتن خوێندرايەوە .
ياريدەدەرى سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابيان و كارگێرى بەرێز (د. عمر نورەدينی ) وتەى زانكۆى لوبنانی فەرەنسی پێشكەشی كرد كە تيايدا جەختی لە گرنگی بابەتەكەو بايەخی پر پەيوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و توركيا كرد و خوازيار بوو  وۆركشۆپە نێودەولەتيەكە ببێتە خاڵێكى ترى وەچەرخان لە ناوجە و نێوان هەردوولا . ئەوەشى دووپات كردەوە كە هەريێمی كوردستان بە بايەخ و كاريگەرەوە دةروانێتە پەيوەنديەكانی هەردوولا .
لە يەكيێك لە برگەكانى ترى دانيشتنەكە بريتى بوو لە وتارى پرۆفيسۆر بەرێز (د. بيرۆل ئاكجون ) لە رێگەى تۆرى سكايپەوە باسى لە بارودۆخى ناوچەكە و كاريگەرى هێزەكان بەسەريەوە و هەڵوێستى دەوڵەتانى ناوچەكە و ئەورۆپا و ئەمەريكا چية دەرهەقی . دواتر  باسى لەوە كرد چۆن بايەخ بە پرۆسەى پەروەردەوە دەدەن لە كوردستان , هەر بۆ ئەو مەبەستەش قوتابخانەى موعاريفيان لە شارى هەولێر كردۆتەوە و ئێستا نزيكەى (500) قوتابى تێيدا دەوام دەكات و لە هەوڵیشدان بۆ كردنەوەى لقێك لە شارى سلێمانى . 
دانيشتنى يەكەم بە ناونيشانى تێروانينێكى گشتى بۆ پەيوەندييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە چوار تەوەر پێكهاتبوو ئەوانيش :
پرۆفيسۆر  بەرێز ( د. احمد يوسالَ) لە كۆلێژى ياساو پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان باسى لەوە كرد كە چى وايكردوە كە سياسەت لە رۆژهەڵاتى ناوەراست بەو شێوەيە بێت . دواتر پرۆفيسۆر بەرێز (د. تايەر ئاريَ ) لە كۆلێژى ئابوورى وكارگێرى زانكۆى ئولوماط بابەتێكى بە ناونيشانى چارەسەرەكان لە ناوخۆوە دةستپێەكەن : هاريكاريە ناوچەييەكان بۆ گرفتە ناوچەييەكان لە پێناو زياد كردنى ئاشتى وخۆشگوزەرانى . 
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر بەرێز (د. گۆهان بوزباش ) لە زانكۆى نجم الدين ئەربەكان لەلايەن خۆيەوە باسى لە جوڵە بنەرەتيەكانى لە رۆژهەلاتى ناوەراست و كاريگەريەكانى سياسەتى دەرەوەى توركيان كرد . 
بەڵام لە تەوەرەى چوارمى دانيشتنى سەر لەبەيانيەوە بەرێز (د. عمر نورەدينى ) ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابيان و كارگێرى باسى لە ئايندەى دەوڵەتى نەتەوەى كرد لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا . 
جیێ باسە كە دانيشتنى يەكەم لەلايەن (پ.ی.د. زوهرە زولال ئەتەلايەوە ) بەرێوەبرا . دانيشتنى دووەم كە بەناونيشانى ئايندەى پەيوەندييەكانى  حكومەتى هەرێمى كوردستان و توركيا بوو  لە ڵايەن بەرێز (د.هێمن ميرانيەوە ) بەرێوە دەبرا بە چوار تەوەرى لە خۆ گرتبوو , ئەوانيش : تەوەرى يەكەم كە لەلايەن بەرێز (د.ئۆيتون  ئورهان)ەوە پێشكەش كرا تيايدا باسى لە توركيا و عيراق و هەرێم : هۆكارە ئەمنيەكەى ناو سێچۆشەكە كرا : 
دواتر بەرێز (د. رەجەب يۆرلاز ) كەبەرێوبەرى ناوەندى لێكۆلينەوەى ئابورى ئورسامە باسى لە سەردەمە ئابورييەكانى توركيا بۆ عيراق كرد ئاماژەى بە رۆڵى حكومەتی هەرێمى كوردستان دا پێگەى دومان كە خۆى كۆردينە يتەرە لە ناوەندى لێكۆڵینەوەى عيراقى ئورسام زۆربە راشكاوى باسى لە ئايندەى پەيوەندييەكانى هەريێمى كوردستان كرد لە نێوان سياسەتى دەرەوەى توركيا و عيراق . 
لە كۆتاييدا پرۆفيسۆرى ياريدەدەر بەرێز ( د. عبدالحيكم خسرۆ ) مامۆستا لە زانكۆى صلاح الدين لە هەولێر باسى لە دەروازە سنوريەكان وپەيوەندى نێوان حكومەتى هةرێمى كوردستان و توركيا كرد . 
لە برگەى كۆتاييدا لۆگۆى رێزلێنانى زانكۆ پێشكەش بە سپيكةر ورێكخەر وبەرێوەبەى دانيشتنەكان كرا . 
شايانى باسە وۆركشۆپە نێودەوڵەتيە لێژنەى ئامادەكارى لەم بەرێزانەى خوارەوە پێكهاتبوو . 
1. د. شڤان احمد كۆچلى سەرۆك بەشى كارگێرى ياست 
2. پ.ی.د. زولال ئەتەلاى لە بەشى دبلوماسيەت و پەيوەندييە نێودەولەتيةكان 
3. م.ی. هەژار عمر لەبەشى كارگێرى ياسا
4. م.ی. كارزان فقى خليل لەبەشى كارگێرى ياسا
5. م.ی. هاورێ كمال لەبەشى كارگێرى ياسا


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP