بەبەشداری بەڕێز پرۆفیسیۆرى یاریدەدەر د. سەردار قادر محى الدين بە نوێنەرایەتى زانکۆى لوبنانى فەرەنسی بەشدارى کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی ئیمپاک فاکتەرى عەرەبى

ڕۆژى 21 – 24/6/2019 بەڕێز پرۆفیسیۆرى یاریدەدەر (د. سەردار قادر محى الدين) بە نوێنەرایەتى زانکۆى لوبنانى فەرەنسی بەشدارى کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی ئیمپاک فاکتەرى عەرەبى بەناوى ( معامل التأثير العربي  2019 ) کە لە زانکۆى النیل لە شارى قاهیرەى وڵاتى میسر سازدرابوو. کۆنفرانسەکە لە 165 توێژینەوەو 19 دانیشتن پێکهاتبوو و چوار ڕۆژى خایاند. شایانی باسە ئیمپاک فاکتەرى عەرەبى ساڵى 2016 یەکەمین کۆنفرانسی خۆى سازداوەو ئەوەى ئەمساڵ چوارەمین بوو. کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە توێژینەوەى زانستى کاریگەر بەپێی پێودانگە جیهانیەکان کە هەیە.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP