به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ساڵی داهاتوو سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس له‌ قۆناغی یه‌كه‌م جێبه‌جێ ده‌كات

لیژنه‌ی دیراسه‌تكردنی گۆڕینی سیستەمی خوێندن له‌ به‌شی دپیلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی كه‌ به‌ فه‌رمانی كارگێری (160) له‌ (10-4-2019) پێكهێنراوه‌، رۆژی (پێنجشه‌ممه‌) رێكه‌وتی (30-5-2019) كاتژمێر (12:30)ی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنە (پ.ی.د.سەردار قادر محی الدین) و ئه‌ندامانی لیژنه‌ هەر یەک لە بەڕێزان (پ.ی.د.شێرکۆ بابان، د.عمر نورەدینی ، د.چواس حسن، د.موفق عادل ، م.یونس طلعت دەباغ ، م.سەرتیپ خالص) كۆبووه‌وه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گۆرینی سیستەمی خوێندن له‌ سیستەمی ساڵانه‌وه‌ بۆ سیستەمی سیمیستەر و ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆگرامی خوێندنی به‌شی دپیلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هه‌ر چوار ساڵی خوێندن به‌ پێی سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسێس له‌سه‌ر ستانداردێكی جیهانی و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك له‌ رێگه‌ی وۆركشۆپێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی پسپۆران و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ تاوتوێی پرۆگرامی خوێندنه‌كه‌‌ بكرێت و گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ بكرێت.

شایانی باسه‌، وا بڕیاره‌ پڕۆگرامه‌كه‌ له‌ ساڵی داهاتوو (2019-2020)  له‌ قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی جێبه‌جێ بكرێت

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP