سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەشداری لە خوولی پەنجاو دووەمینی کۆنفڕانسی گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لە وڵاتی میسردا دەکات

بەڕێز  پ.ی.د. محەمەد سدیق خۆشناو سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی لەلایەن سەرۆکی زانکۆی حەلوان بەشداری لە خوولی پەنجاو دووەمینی کۆنفڕانسی گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لە شاری شەرەم شەیخ لە وڵاتی میسر کرد. ئەم خوولە لەلایەن زانکۆی حەلوان بە سەرۆکایەتی د. ماجد نەجم سەرۆکی زانکۆ میوانداری کرابوو، لە ژێر چاودێری د. خالد عبدالغفار وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی د. عمرو عزەت ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و، ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و پێنج سەرۆک زانکۆی کوردستان و رێکخراو و دەستەی هەرێمی و نێودەوڵەتی، کە تێیدا (122) زانکۆ و (15) رێکخراو لە (16) وڵاتدا بەشدارییان تێدا کردبوو.
بەڕێز  پ.ی.د. محەمەد سدیق خۆشناو سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەکە ماوەی دوو رۆژی خایاند و لە رۆژانی 21/3 تاکو 22/3/2019 بەردەوام بوو، بە ئامانجی گفتوگۆکردن و توێژینەوە دەربارەی پلان و پرۆگرامی زانستی و ئەکادیمی و کارگێڕی سەبارەت بە ژمارەیەک لە کار و چالاکییەکان. بەرێز سەرۆکی زانکۆ باسی لەوەشکرد کە لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆنگرەکەدا باس لە ئەندامییەتی ئەو زانکۆیانە کرا کە دەخوازن بێنە ژێر چەتری یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی.
هاوکات بەرێز سەرۆکی زانکۆ رایگەیاند: سەرباری خستنەڕووی کاروچالاکییە زانستییەکان، گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی خوێندنی باڵا لە وڵاتانی عەرەبی و هاوکاریکردنی زانکۆکانیان کرا. هەر لە میانەی دانیشتنەکانی کۆنفڕانسەکەدا کۆمەڵێک پڕۆژە خرانەبەرباس لەوانە: پڕۆژەی ئیمپاکتفاکتەری عەرەبی، پرۆژەی پۆلینبەندی زانکۆکانی عەرەبی، پرۆژەی رێکەوتنامەی بالیۆز بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی، پڕۆژەی هاوکاری نێوان یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی و رێکخراوەکانی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خوێندنی باڵا.
لەم بارەیەوە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەرێز پ.ی.د. محەمەد سدیق خۆشناو سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە زمانی عەرەبی بخوێنەوە کـــــــــە رۆژنامەی (الوفد) لەگەڵی ساز داوە، هەروەک لەم بەستەرەدا هاتووە:

https://m.alwafd.news/ثقافة/2308099-الدكتور-محمد-صديق-رئيس-الوزراء-العراقى-سياسي-بارع-والسيسي-يقدر-علاقاتنا-التاريخية

 

 


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP