سه‌ردانێكی مه‌یدانی قوتابیانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی - بەشی یاسا و کۆمەڵناسی .

وەك بەشێك لە پێداویستییەكانی فێركردنی بەردەوام  و لە چوارچێوەی کار وچالاکییەکانی كۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان- بەشی یاسا و کۆمەڵناسی، ڕۆژی یەک شەممە ڕێكەوتی ۳-۳-۲۰۱۹ بەڕێز  ( م.ی سورێن ئەکرەم) سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی بەشی کۆمەڵناسی و قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی یاسا.
سەرەتا هۆبەی توێژینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی جێ بە جێ کار پێشوازیان کرد لە قوتابیان کە سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دەزگای چاکسازی گەورانی هەولێریان کرد کە ژمارەیان (62)ِ قوتابی بوو ، سه‌ره‌تا له‌ هۆڵی كۆنفرانس له‌ ڕێگای داتاشۆ هه‌موو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان و سزادراوان و پێكهاته‌ی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر پیشان درا و ڕوون كرایه‌وه‌ ، ئامانجی گشتیان بۆوه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و به‌ش و بابه‌تانه‌ی كه‌ ده‌یخوێنن له‌ کۆلیژەکەیان وە چۆنیەتی بە رێوە چوونی رەوشی چاکسازی خرایە ڕوو.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP