به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سیمینارێكی بۆ كۆنسولی گشتی كۆماری هيند له‌ هه‌ولێر رێكسخت


سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی سیمینارێكی زانستی به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ به‌ڕێز (چاندرامولی کومار کێرن- كۆنسولی گشتی كۆماری هيند له‌ هه‌ولێر) له‌ژێر ناونیشانی”سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیند-“India’s Foreign Policy له‌ ڕۆژی (چوارشه‌ممه‌)‌ رێكه‌وتی (27-2-2019) كاتژمێر (4:30)ی ئیێواره‌ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ رێكخست كه‌ تیایدا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له‌ راگره‌كانی زانكۆ و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی به‌شه‌ جیاجیاكان و قوتابیانی قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌شی دپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ خوێندنی ئێواران ئاماده‌بوون.
 
سیمیناره‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دواتر (چاندرامولی کومار کێرن- كۆنسولی گشتی كۆماری هیند له‌ هه‌ولێر) كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیند پێشكه‌ش كرد و له‌ پاشاندا باسی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیند كرد، هه‌ر له‌ر درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌ (چاندرامولی کومار کێرن) ئاراسته‌كانی كاركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندی به‌رامبه‌ر به‌ ناوچه جیاكیاكانی جیهان‌ و وڵاتان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌‌وه‌.
 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن قوتابیانی ئاماده‌بوو پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ سیمیناره‌كه‌ ئاراسته‌ی كۆنسولی گشتی كۆماری هیند له‌ هه‌ولێر كراو به‌ڕێزیان به‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌.
 
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د.محمد صدیق خۆشناو) سه‌رۆكی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بروانامه‌ی رێزلێنان و لۆگۆی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی پێشكه‌ش به‌ (چاندرامولی کومار کێرن- كۆنسولی گشتی كۆماری هيند له‌ هه‌ولێر) كراو به‌رێزیان ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م سیمیناره‌ و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی له‌ سیمیناره‌كه‌ كرد.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP