وەفدێکی کۆلێژی کارگێری و ئابوری سەردانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکات

ئەمرۆ هەر یەکە لە بەرێزان د.رامیار رزگار راگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە یاوەری بەرێزان د.نەبەز نوزاد سەرۆکی بەشی کارگێری کار و بەرێز م.فەرهاد کاکەیی سەرۆکی بەشی ژمێریاری و داریی سەردانی کۆلێژی کارگێری و ئابوری زانکۆی سەلاحەدیانیان کرد و لەلایەن د.احلام ئیبراهیم راگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری، و پ.ی.م مزەفەر سەرۆکی بەشی کارگێری کار پێشوازیان لێکرا. لە کۆبوونەوەکە چەندین بیرورا ئاڵوگۆریان پێکرا بەمەبەستی هەماهەنگی تایبەت بە خوێندنی باڵا. لەکۆبوونەوەکە بریاردرا بە پێکهێنانی لێژنەی نوێ بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی و بەرێوەبردنی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری زانکۆی لوبنانی فەرەنسی. دوواتر بریار لەسەر دابەشکردنی ماددەکانی کۆرسی دووەم بۆ خوێندنی ماستەر درا بەسەر مامۆستایانی پسپۆر بەهاوبەشی لە هەردوو زانکۆکە.

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP