سەردانى قوتابیانى (قۆناغى یەکەم) بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بۆ (مۆزەخانەى شارستانى هەولێر)یان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى (7-2-2019) قوتابیانى (قۆناغى یەکەم)ى هەردوو خوێندنى بەیانیان و ئێوارانى بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژى یاسا و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان لە زانکۆى لوبنانى فەرەنسی بەسەرپەرشتى مامۆستایان (م.سەرتیپ خالص و م.أحمد بابکر) سەردانى (مۆزەخانەى شارستانى هەولێر)یان کرد بە مەبەستى ئاشنابوونى قوتابیان بە مێژوو و شوێنەوار و شارستانیەتى ناوچەکە. سەرەتا لە لایەن بەرپرسی مۆزەخانەى شارستانى هەولێر پێشوازى لە قوتابیان کرا و دواتر قوتابیان سەردانى یەکە بە یەکەى هۆڵەکانى مۆزەخانەیان کرد و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کەلوپەلە مێژوویەکانى نێو مۆزەخانە و دواتر وێنەیەک لە (رێبەرى شوێنەوارى مۆزەخانەى شارستانى هەولێر)یان پێشکەش بە گشت قوتابیان کرد.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP