له به‌رواری 25/12/2018، به‌ڕێز (م.ی. سورێن ئه‌كره‌م) له‌ (فێرگه‌ی پڵنگانی زێره‌ڤانی) هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی سمینارێك

له‌ چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌شی كۆمه‌ڵناسی كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان - زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 25/12/2018، به‌ڕێز (م.ی. سورێن ئه‌كره‌م) له‌ (فێرگه‌ی پڵنگانی زێره‌ڤانی) هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانی سمینارێك بۆ (370) ئه‌فسه‌ر و پله‌داری هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، له‌ سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی (سیسته‌مه‌ سیاسییه‌كان و پولێنكردنی شێوازه‌كانی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات). له‌ كۆتایدا به‌ پرسیار و پێشنیاره‌كان بابه‌ته‌كه‌ به‌ پێزتر كرا.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP