فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاسنامەیەک ئاراستەى زانکۆ وکۆلێژی یاسا، و بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەکات

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاسنامەیەک ئاراستەى زانکۆ وکۆلێژی یاسا، و بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەکات
 
فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە نووسراوى ژمارە (5516) لە (20/12/2018) سوپاس و پێزانین ئاراستەى زانكۆ و کۆلێژی یاسا ، و بەشى دیپلۆماسیەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە کۆلێژى یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆى لوبنانى فەرەنسی دەکات لەبەرامبەر رێکخستن و بەرێوەبردن و ئەنجامدانى سیمینارێکى زانستى بە شێوەیەکى رێک و پێک بۆ بەرێز (فلاح مصطفى بکر- بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە) لە رۆژى (دووشەممە) رێکەوتى (17-12-2018) کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژى ئاڵاى پیرۆزی کوردستان.
هەروەها فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە ئامادەیی دەربریووە بۆ هاوکارى مامۆستایانى بەرێز لە بەردەستکردنى زانیارى دروست بۆ توێژینەوەکانیان، هەروەها فێرکردن و پێگەیاندنى قوتابیان کە نەوەى دوارۆژن، لە لایەکى ترەوە ئامادەیی خۆیان دەربریووە بۆ پێشوازیکردن لە مامۆستایانى زانکۆ بۆ ئەنجامدانى گفتوگۆى ئەکادیمی و پێشوازیکردن لە قوتابیان بۆ پێناساندنى شێواز و کارەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە.

Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP