به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سیمینارێكی بۆ جێگری كۆنسولی گشتی كۆماری میللی (چین) له‌ هه‌ولێر رێكخست

سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی سیمینارێكی زانستی به‌ زمانی ئینگلیزی بۆ به‌ڕێز (وانگ خوهۆنگ) (جێگری كۆنسولی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌ولێر) له‌ژێر ناونیشانی”ریفۆڕم و كرانه‌وه‌ی چین و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین“ له‌ ڕۆژی (چوارشه‌ممه‌)‌ رێكه‌وتی (19-12-2018) كاتژمێر (4)ی ئیێواره‌ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ رێكخست كه‌ تیایدا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت و راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی به‌شه‌ جیاجیاكان و قوتابیانی گشت قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌شی دپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شی كارگێری یاسا ئاماده‌بوون.
 
سیمیناره‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دواتر (وانگ خۆهۆنگ-جێگری كۆنسولی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌ولێر) كورته‌یه‌كی زانیاری له‌سه‌ر مێژوو و جوگرافیای وڵاتی چین پێشكه‌ش كرد و له‌ پاشاندا باسی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی..هتد وڵاتی چین كرد، هه‌ر له‌ر درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌، ناوبراو بنه‌ماكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی چین به‌ڕه‌و ڕووی جیهان بۆ ئاماده‌بووان شیكردنه‌وه‌.
 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بوو پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌ سیمیناره‌كه‌ ئاراسته‌ی ناوبراو كراو به‌ڕێزیان به‌ وه‌لامی پرسیاری ئاماده‌بوانی دایه‌وه‌.
 
له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. ئالان بهاءالدین) راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بروانامه‌ی رێزلێنانی زانكۆ پێشكه‌ش به‌ (وانگ خۆهۆنگ) كراو دواتر له‌ لایه‌ن به‌رێز (د. عمر نوره‌دینی) سه‌رۆكی زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت لۆگۆی زانكۆ درایه‌ به‌رێز (جێگری كۆنسولی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌ولێ) و به‌رێزیان ده‌ستخۆشی له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م سیمیناره‌ و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی كرد له‌ سیمیناره‌كه‌.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP