سیمینارێك بۆ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رێكخرا

سیمینارێك بۆ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی رێكخرا
 
ڕۆژی (دووشه‌ممه‌)‌ رێكه‌وتی (17-12-2018) كاتژمێر (04:30)ی ئێواره‌ هاوكات لةگةل روژى ئالاى كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی سیمینارێكی زانستی بۆ به‌رێز (فه‌لاح مسته‌فا به‌كر- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم) له‌ژێر ناونیشانی”په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پرسی گه‌لی كوردستان له‌ جیهاندا“ له‌ هۆڵی سیمیناره‌كانی زانكۆ رێكخست.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و راگره‌كانی كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆلێژی ئه‌ندازیاری و زانستی كۆمپیوته‌ر و كۆلێژی كارگێری و ئابووری و سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و سه‌رۆكی به‌شه‌ زانستیه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابیانی گشت قۆناغه‌ جیاجیاكانی به‌شی دپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌بوون.

سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و پاشان به‌رێز (فه‌لاح مسته‌فا به‌كر- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم) به‌ درێژی باسی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد و پاشان رۆڵی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ی روونكرده‌وه‌ له‌ سه‌رپه‌شتیكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیاجیای جیهان و هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسازه‌كانی كوردستان به‌ تایبه‌ت ریفراندۆمی ساڵی 2017ی هه‌رێمی كوردستان. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌ به‌رێزیان پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رووی دیپلۆماسیه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی سیمیناره‌كه‌دا له‌ لایه‌ن مامۆستایانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیاری په‌یوه‌ندیدار به‌  په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاراسته‌ی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراو به‌ڕێزیان به‌ وه‌ڵامی پرسیاری مامۆستایانی دایه‌وه‌.

له‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن به‌رێز (پ.ی.د. ئالان بهاءالدین) راگری كۆلێژی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بروانامه‌ی رێزلێنانی زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز (فه‌لاح مسته‌فا) كراو دواتر له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د. رۆژان دزه‌یی) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی لۆگۆی زانكۆ درایه‌ به‌رێز به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و به‌رێزیان ده‌ستخۆشی له‌ زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی و کۆلێژی یاسا و بەشی دیبلۆماسیەت كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م سیمیناره‌ و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بووی كرد له‌ سیمیناره‌كه‌.


  • Photos
Copyrights @ LFU Erbil, 2017. All rights reserved. Designed and developed by AVESTA GROUP